زیاتر له یه‌ك ملیار موسوڵمان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به خۆشحاڵیه‌وە پێشوازی له هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمه‌زان دەكه‌ن. له‌م مانگه‌دا موسوڵمانان نوێژ دەكه‌ن و ڕۆژ دەگرن و خێر و خێرات دەكه‌ن.
په‌یامنێری دەنگی ئه‌مه‌ریكا لاوری كاسمان له قاهرەوە پێمان دەڵێت له میسر به بۆنه‌ی هاتنی ئه‌م مانگه پیرۆزەوە گه‌ورەو بچووك هه‌ریه‌که‌ی به شێوەیه‌ك خۆی ئامادە دەكات و ئاهه‌نگ دەگێڕن.
موسوڵمانان هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژی ئه‌م مانگه‌وە، هه‌ر له كاتی ڕۆژهه‌ڵاتنه‌وە هه‌تاوەكو كاتی ڕۆژئاوا بوون خۆیان له خواردن و خواردنه‌وە و جگه‌رەكێشان و چه‌ندین شتی دیكه بێ به‌ش دەكه‌ن تاوەكو بزانن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاتێك دەیانه‌وێت خواردن بخۆن و ئاو بخۆنه‌وە دەستیان ناكه‌وێت، هه‌ست به چی دەكه‌ن و به‌زەییان پێیاندا بێته‌وە. موسوڵمانان هه‌وڵ دەدەن كاته‌كه‌یان له گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا و به خودا په‌رستیه‌وە بیبه‌نه سه‌ر.
ڕۆژوو گرتنیش یه‌كێكه له پێنج ئه‌ركه سه‌رەكیه‌كانی كه دەبێت موسوڵمان جێبه‌جێیان بكات. له كۆتایی ئه‌و مانگه‌دا موسوڵمانان ڕۆژوەكانیان دەشكێنن و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ جه‌ژنیان دەبێت.