سه‌رۆك بوش و ڕەكه‌به‌رەكه‌ی جۆن كێری له ماوەی دوا گفتوگۆی ته‌ن به ته‌نی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا له‌سه‌ر هه‌ندێ له بابه‌ته‌كانی وەك ئابوری و باج و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی ناكۆك بوون.
سه‌رۆك بوش نه‌یارەكه‌ی به لیبرال وەسف كرد و گوتی ئه‌و باج زیاد دەكات و گوتی پلانه‌كانی من بۆ بوژاندنه‌وە یاخود كه‌م كردنه‌وەی باج له‌سه‌ر خێزانه مام ناوەندەكان دەبێته هۆی یارمه‌تیدانی بارودۆخی لاوازی ئابوری ووڵات.
سه‌رۆك بوش گوتیشی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێستا گوێ له گفتوگۆكه‌مان دەگرن سوودی ئه‌و پلانانه‌ی باجی ئێمه دەزانن كه بڕیارمان له‌سه‌ر داون. هه‌روەها تێبی به‌وەدا كه ئه‌گه‌ری یه‌كێك منداڵی هه‌بێت یاخود هاوسه‌ری هه‌بێت یا هه‌ر ئه‌وەندە كه باجی دابێت ئه‌وا بوژاندنه‌وەی باج دەیگرێته‌وە كه هه‌موویان له‌لایه‌ن ڕەكه‌به‌رەكه‌مه‌وە له كاتی خۆیدا دژایه‌تی كراوە.
له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی وەك دابین كردنی كار له ووڵاتدا سه‌رۆك گوتی له ماوەی 13 مانگی ڕابوردودا نزیكه‌ی دوو ملیۆن كار په‌یدا بووە، به‌ڵام سیناتۆر كێری، سه‌رۆكی تاوانبار كرد به‌وەی كه له ماوەی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ێ بوش‌دا بێكارییه‌كی زۆر بڵاوبۆته‌وە. به‌ڕێز كێری گوتی له ماوەی 72 ساڵدا ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌رۆكه له ماوەی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی دا 1.6 ملیۆن كار له ووڵاته‌که‌دا نه‌مێنێت.
له ماوەی ئه‌و گفتوگۆیه‌دا بێ له بابه‌ته ناوخۆییه‌كان باس له شه‌ڕی تیرۆرزم و ئاسایشی ناوخۆ و دابه‌شكردن و ناردنی سه‌ربازەكانی ئه‌مه‌ریكاش كرا. سیناتۆر كێری دژی فراوانكردنی كارە له‌شكرییه‌كان بوو، هه‌روەهاش سه‌رۆكی تاوانبار كرد به‌وەی كه حوكمێكی خراپی به سه‌ر بارودۆخه‌كاندا داوە و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش له‌پێكهێنانی هێزێكی هاوبه‌ندی نیونه‌ته‌وەیی ڕاسته‌قینه‌دا سه‌رنه‌كه‌وت.
سه‌رۆك بوش له به‌رامبه‌ردا گوتی ئازادی له ئه‌فغانستان دەشه‌كێته‌وەو هه‌ڵبژاردنی ئازادی تیا ئه‌نجامدرا و سه‌دام حوسه‌ینی ڕژێمی عێراقیش دەستگیر كراوەو له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی به ئه‌نجامی گه‌یاندووە دادگایی دەكرێت.
جێی باسه ئه‌و گفتوگۆیه له وولایه‌تی ئه‌ریزۆنا به‌ڕێكرا كه ژمارەیه‌كی زۆری په‌نابه‌ری نایاسایی لێیه و بۆ هه‌ردوولا گرنگ بوو. به پێی دوایترین ڕاوەرگرتنه گشتیه‌كان لایه‌نگیری بۆ هه‌ردوو به‌ربژار ته‌نها له سێ هه‌فته كه‌متر له پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆر له یه‌كترییه‌وە نزیكه.
باوەڕدەكرێت هه‌ردوولا له ماوبی ڕۆژانی داهاتوودا هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنیان له وولایه‌ته‌كانی وەك فلۆریدا و نیڤادا و ئۆریگن و ویسكانسن به‌ردەوام بێت.