له‌شكری ئه‌مه‌ریكی هێرشی ئاسمانی كردۆته سه‌ر حه‌شارگه‌ی یاخیبوان له شاری فه‌للوجه و بۆته هۆی كوشتنی به لایه‌نی كه‌مه‌وە 12 كه‌س و بریندار بوونی 17 كه‌س.
دانیشتوان و پزیشكانی ناوخۆی شارەكه دەڵێن كوژراو و بریندارەكان میوانی ئاهه‌نگێكی ژن‌هێنان بوون. پزیشكه‌كان دەڵێن زاواكه له نێو كوژراوەكاندا بووە و بووكه‌كه‌ش بریندار بووە.
له‌شكری ئه‌مه‌ریكیش تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه تێبینی نه‌داوە. له ماوەی به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا كه له كاتژمێر 1:15 ی به‌یانی به كاتی ناوخۆی عێراق بڵاوكراوەته‌وە...دەڵێت له سه‌ر بنچینه‌ی سه‌رچاوەیه‌كی زانیاری باوەڕپێكراوەوە بۆیان دەركه‌وتووە كه ڕێبه‌رانی تۆڕی تیرۆرستی ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوی له‌و بینایه‌دا كۆبوونه‌وەیان ساز داوە.