ژمارەیه‌ك له ڕێكخراوەكانی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان داوایان له سكرتێری گشتی ن.ی كۆفی ئه‌نان كردووە كارمه‌ندەكانی له عێراق بكشێنێتهوە.
ڕێكخراوەكان نوێنه‌رایه‌تی 60،000 كارمه‌ندی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان دەكه‌ن له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا له نامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كه ئاڕاسته‌ی به‌ریز ئهنانیان كردووە گوتویانه كه‌وا بارودۆخی عێراق پڕ له مه‌ترسی و خهتهرییه.
دەیانه‌وێت ئه‌و 35 كارمه‌ندە بهێننهوە وولات كه ئێستاكه یارمه‌تی دانانی پلانه‌كانی هه‌ڵبژاردنی مانگی یه‌كی داهاتوو دەدەن.
قسه‌كه‌ری به‌ڕێز ئه‌نان فرێد ئێكهارد گوتویه‌تی كاربه‌دەستانی ئاسایشی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان ڕایان له‌گه‌ڵ ئه‌و نامه‌یه‌دا نیه. هه‌روەها گوتیشی 35 كه‌س بۆ یارمه‌تیدان له ڕێكخستنی كاروبارەكان هه‌ڵبژاردن به‌س نیه.