به ده‌یان هه‌زار كورد له سه‌رتانسه‌ری باكووری عیراق خۆپیشاندانیان ساز كرد و داوای ولاتێكی كوردی سه‌ربه‌خۆیان كرد كه شاری كه‌ركوك پایته‌ختی بێت. گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان له شاری سلێمانی ئه‌نجام درا كه نزیكی سه‌د هه‌زار كه‌س تیایدا به‌شداریان كرد، له‌وانه‌ش هاولاتیانی شاری هه‌له‌بجه، كه له‌و شاره پێنج هه‌زار كورد له سالی هه‌زار و نۆسه‌دو هه‌شتاو هه‌شت له ئه‌نجامی هێرشیكی كیمیاوی، به فه‌رمانی سه‌دام حوسێن، كوژران. خۆپیشانداران هه‌روه‌ها داوای راگوێزانی به هه‌زاران خانه‌واده‌ی عه‌ره‌بیان كرد كه له ناوچه كوردیه‌كان نیشته‌جێكراون له هه‌وڵێكی حكومه‌تی عیراقی بۆ نیشهجێكردنی عه‌ره‌به‌كان له ناوچه ده‌وله‌مه‌ند به نه‌وته‌كانی باكووری وولات. هه‌روه‌ها خۆپیشاندانی تریش، كه ئه وانیش له لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی ریفراندۆم له كوردستان رێكخرابوو، له شاره‌كانی كه‌ركوك و دهۆك و هه‌ولێر و خانه‌قین به‌رێوه چوو.