هاوپه‌یمانه سه‌رەكیه‌كانی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق سوورن له‌سه‌ر ئه‌وەی كه شه‌ڕەكه‌ی عێراق ڕەوا بووە، ته‌نها ڕۆژێك پاش ئه‌وەی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان كۆفی ئه‌نان گوتی ئه‌و هێرشه شكاندنی قانونی نێونه‌ته‌وەیی بووە.
له ووتوێژێكدا له‌گه‌ڵ چه‌ناڵی بی بی سی به‌ڕێز ئه‌نان شه‌ڕەكه‌ی عێراقی به نا قانونی دانا‌و گوتی پێشێل كردنه له دەستورنامه‌ی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان.
به‌ریتانیا و ئوستورالیا و كاربه‌دەستێكی پێشووی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی بوش ئه‌و تێبینیانه‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌یان ڕەت كردەوە.
له به‌یاننامه‌یه‌كی ئۆفیسی سه‌رۆك وەزیرانی به‌ریتانی تۆنی بلێر دا هاتووە كه دەسته‌ی پارێزەرانی باڵای ووڵاته‌كه شه‌ڕەكه‌ی عێراقیان به ڕەوا دانا بوو.
سه‌رۆك وەزیرانی ئوستورالیش جۆن هاوەرد به‌رگری كرد له به‌شداری كردنی ووڵاته‌كه‌ی له‌و شه‌ڕەدا و گوتی ڕاوێژكاری قانونی خۆی دڵنیای كرد كه ئه‌م شه‌ڕە ڕەوایه و قانونیه.
له لایه‌كی ترەوە، كاربه‌دەستانی وەزارەتی به‌رگری ووڵاته یه‌كگرتوەكانی ئه‌مه‌ریكا ڕایان گه‌یاند كه‌وا واشنتۆن ئه‌و شه‌ڕەی له ژێر بڕیاری 1441 ی ن. ی ڕەوا كردووە كه ئه‌و بڕیارە له ساڵی 2002 دا ڕاگه‌یه‌ندارا پاش ئه‌وەی پشكنه‌رانی چه‌ك گه‌ڕانه‌وە له به‌غدا.