سه‌رۆك بوش و جۆن كێری به‌ربژاری دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی باس له گرنگی دەنگدانی ئیسپانیه‌كان دەكه‌ن به تایبه‌تی دوای ئه‌وەی ڕا وەرگرتنه گشتیه‌كان جارێكی تر دەریدەخه‌نه‌وە كه‌وا پێشتگیری بۆ هه‌ردوو كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی له یه‌كتر نزیك بۆته‌وە.
سه‌رۆك بوش ئامادەی ئاهه‌نگی هیسپانی زمانه‌كان بوو و له‌وێ به بۆنه‌ی مانگی تایبه‌ت به كه‌له‌پوری هیسپانی زمانه‌كان ووتارێك پێشكه‌ش دەكات.
له هه‌مان كاتدا سیناتۆر كێری له كۆنگرەی ئه‌نجومه‌نی هیسپانی زمانه‌كان ووتارێكی پێشكه‌ش كرد.
جێی باسه له ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكادا نزیكه‌ی 40 ملیۆن هیسپانی زمان دەژی و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریكاش زیادی كردووە.
له پاشدا، به‌ڕێز كێری له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن له وولایه‌تی ویسكانسن و میشیگان به‌ردەوام بوو و له‌وی پلانه‌كانی بۆ بارودخی ئابوری شی دەكاته‌وە و ڕەخنه‌ی له سه‌رۆك بوش گرت كه به پێی ڕای ئه‌و تۆمارەكانی ئابوری ووڵات سه‌رنه‌كه‌وتنی سه‌رۆك بوش نیشان دەدەن.
ڕاوەرگتنه گشتیه‌كانیش نیشانی دەدەن كه‌وا پشتگیری له سه‌رۆك بوش و به‌ڕیز كێری جارێكی تر به‌رەو نزیكی رۆیشتۆته‌وە و جیاوازییه‌كی كه‌م له نێوانیاندا هه‌یه به تایبه‌تی دوای به‌ستنی كۆنگرەی نیشتمانی كۆمارییه‌كان له مانگی ڕابوردوودا.