له شاری سلێمانی كوردستانی عێراق، هێشتا لێكۆڵینه‌وە له‌سه‌ر كوشتنی خانمێكی نه‌رویجی به‌ردەوامه كه له هه‌ینی هه‌فته‌ی ڕابوردودا كوژرا.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، باڵیۆزی ووڵاتی نه‌رویج له عه‌رەبستانی سعودیه سه‌ردانی شاری سلێمانی كردووە.
له‌م بارەیه‌وە، په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا له‌تیف نێروەیی له شاری سلێمانیه‌وە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین. بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.