ته‌قینه‌وەیه‌كی به‌هێز له نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئوستورالیا له پایته‌ختی ئه‌ندەنوسیا له جاكارتا ڕوویداوە و به لایه‌نی كه‌مه‌وە 9 كه‌س كوژراوە و پتر له 180 كه‌س بریندار بووە.
پۆلیس تۆڕی تیرۆرستی باشوری ڕۆژهه‌ڵات جه‌ماعه ئه‌لئیسلامیه تاوانبار دەكات بۆ ئه‌و ته‌قینه‌وەیه كه سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ڕوویدا.
ئه‌و گروپه‌ش تاوانبار كراون به چه‌ندین هێرشی خوێناوی و له ناویاندا ته‌قینه‌وەك‌ی هۆتێلی ماریۆت له هه‌مان ناوچه‌ی جاكارتا كه له ساڵی پاردا ڕوویدا.
به‌و هێرشه‌ش كه‌س له ناو باڵیۆزخانه‌كه‌دا نه‌كوژراوە و زۆربه‌ی كوژراوەكان پۆلیسی ئه‌ندەنووسین و پاسه‌وانی ئاسایش و ڕێبوار بوون.