فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێرشی ئاسمانیان كردۆته سه‌ر شاری فه‌للوجه له ڕۆژێك پاش ئه‌وەی كه هێرشه ئاسمانی و زەمینیه‌كان بوونه هۆی كوشتنی 100 كه‌سی یاخیبوو.
ئامادەبووانی ڕووداوەكه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه دەڵێن زنجیرەیه‌ك ته‌قینه‌وەی گه‌ورە له باشوری شارەكه‌دا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وەی یاخیبوان ئه‌نجام دراوە.
پێشتریش كاربه‌دەستانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی گوتویه‌تی سه‌ربازێك له باكوری به‌غدا له نزیك ناوچه‌ی به‌له‌د به‌هۆی بۆمبێكی سه‌ر ڕێگاوە گیانی له دەستداوە.
كاربه‌دەستان دەڵێن ژمارەی ئه‌و سه‌ربازە ئه‌مه‌ریكیانه‌ی له مانگی سێی ساڵی 2003 ەوە له عێراقدا گیانیان له دەستداوە گه‌یشتۆته 1000 كه‌س.