سه‌رۆك وەزیرانی فه‌له‌ستینی ئه‌حمه‌د قورەیه‌ع دەڵێت هێرشێكی ئیسرائیلی بووە هۆی كوشتنی 14 ئه‌ندامی سه‌ر به ڕێكخراوی حه‌ماس و گوتویه‌تی هه‌ر وەڵامدانه‌وەیه‌كی حه‌ماس له دژی ئه‌م هێرشه ڕەوایه.
به‌ڕێز قورەیه‌ع له رۆژی سێ شه‌ممه‌دا ئه‌م تێبینیانه‌یدا كاتێك كه نزیكه‌ی 50 هه‌زار فه‌له‌ستینی به‌شداری پرسه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه چه‌كدارەیان دەكرد كه له درەنگانێكی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا به‌هۆی هێرشێكی هێزەكانی ئیسرائیلی هێرشیان كردە سه‌ر ناوچه‌یه‌كی شوێنی ڕاهێنانی ڕێكخراوی حه‌ماس له شاری غه‌ززە.
له پاش ئه‌و هێرشه‌شدا چه‌ند موشه‌ك و هاوەنێك بۆ ناو شوێنی نیشته‌جێی ئیسرائیلیه‌كان له غه‌زە و شاری ئیسرائیلی سدێرۆت هه‌ڵدراوە و له‌وێ یه‌ك كه‌س بریندار بووە.