پۆلیسی عێراقی دەڵێن كۆمه‌ڵێك چه‌كداری نه‌ناسراو به‌ڕێوبه‌ری دەزگای په‌روەردەی شاری كه‌ركویان له باكوری عێراق كوشتووە.
ئیبراهیم ئیسماعیل عه‌لی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه له ڕێگای چوونی بۆ سه‌ر كار ته‌قه‌ی لێكراوە و تا ئێستاش هۆی ئه‌م هێرشكردنه ئاشكرا نیه.
له هه‌مان كاتدا، له شاری پیرۆزی نه‌جه‌ف بارودۆخی ئارام و ئاشتی به‌ردەوامه و كارەكان بۆ گه‌ڕانه‌وەی خزمه‌تگوزارییه سه‌رەتاییه‌كان و پاكردنه‌وەی شارەكه به‌ردەوامه.
له به‌غداش عێراقیه‌كان پێشوازییان له گه‌ڕانه‌وەی تیپی تۆپی پێی عێراقی كرد كه به‌شداری یارییه‌كانی ئۆڵه‌مپیادیان كردبوو له ئه‌سینا.