چه‌كدارەكانی شیعه ئاینزاكان خۆیان بێ چه‌ك كردووە و مزگه‌وتی ئیمامی عه‌لیان له نه‌جه‌ف به‌جێ هێشتووە. ئه‌م هه‌نگاوەش به پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنه بوو كه بۆ كۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕەی له‌گه‌ڵ هێزەكانی ئه‌مه‌ریكا و عێراقدا بۆ ماوەی سێ هه‌فته به‌ردەوام بوو، به ئه‌نجام گه‌یه‌دراوە.
هێزەكانی ئاسایشی عێراقیش له ڕۆژی هه‌ینی‌دا به چوار دەوری مزگه‌وته‌كه‌دا كۆبوونه‌ته‌وە، پاش ئه‌وەی میلیشیاكان چه‌كه‌كانی خۆیان دانا و ناوچه‌كه‌یان جێهێشت.
مه‌لای ڕادیكاڵی سه‌رهه‌ڵداوەكانیش موقته‌دا ئه‌لسه‌در كلیلی مزگه‌وته‌كه‌ی دایه‌وە دەست ڕێبه‌ری باڵای شیعه‌كان ئایه‌توڵڵا عه‌لی ئه‌لسیستانی بۆ كۆتایی هێنان به‌و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وەیه‌ی شاری نه‌جه‌ف.
به هه‌زاران كه‌سیش ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆ نوێژی هه‌ینی به كۆمه‌ڵ له شاری نه‌جه‌ف كۆبوونه‌ته‌وە.
له هه‌مان كاتدا، له باكوری عێراق له نزیك كاروانێكی له‌شكری ئه‌مه‌ریكیه‌وە له شاری موسڵ ئۆتۆمبیلێك ته‌قیوەته‌وە و بۆته هۆی بریندار بوونی 10 كه‌سی سیڤیڵ و سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی