چه‌كدارە كوردەكانی نێوان سنوری عێراق و توركیا دەڵێن ئه‌وان هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر بنكه توركیه‌كان ڕادەگرن ئه‌گه‌ر هاتوو حكومه‌تی ئه‌نكه‌رە به ئاگر به‌ستی دوو لایه‌نه ڕازی ببێت.
ڕۆسته‌م جودن ئه‌ندامی باڵای پارتی قه‌دەغه‌كراوی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK له ماوەی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌ردا هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی ڕەت كردەوە كه له لایه‌ن توركیاوە خراوەته پاڵیان و كه گویا ئه‌وان به‌رپرسی ئه‌و هێرشانه بوون كه له سه‌رەتای ئه‌م مانگه‌دا له ئه‌سته‌نبول ڕوویدا.
ئه‌وەبوو توركیا هه‌ردوو گروپه‌كه‌ی تاوانبار كردبوو به ته‌قینه‌وەی دوو هۆتێل كه بوونه هۆی كوشتنی 2 كه‌س.
به‌ڕێز جودن ڕەخنه‌ی له‌و هێرشانه گرت و گوتی په‌كه‌كه كه ئێستا به كۆنگرا گه‌ل ناسراوە هیچ په‌یوەندییه‌كی به‌و هێرشانه‌وە نه‌بووە.
تا ئێستاش توركیا هێچ تێبینیه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیارەی كوردەكان بۆ ئاگر به‌ست نه‌داوە.