كاربه‌دەستانی ڕووسی سه‌رقاڵی دۆزینه‌وەی هۆیه‌كانی كه‌وتنه خوارەوەی ئه‌و دوو فڕۆكه‌یه‌ن كه پێكه‌وە و له هه‌مان كاتدا له درەنگانێكی ڕۆژی سێ‌شه‌ممه‌دا كه‌وتنه خوارەوە و بوونه هۆی كوشتنی 89 كه‌س.
كاربه‌دەستان هیچ به دووری نازانن، ئه‌مه كارێكی تیرۆرزمی بوو بێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا له ڕوودانی كێشه‌ی ته‌كنیكیش دەگه‌ڕێن.
سه‌رۆكی ڕووسی ڤلادمیر پوتن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش فه‌رمانی به ئاژانسی ئاسایشی ووڵاته‌كه‌ی داوە له‌و بارەیه‌وە لێكۆڵینه‌وە ئه‌نجام بدەن.
هه‌ردوو فڕۆكه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی دۆمۆدێدۆڤ هه‌ڵستابوون و یه‌كێك له فڕۆكه‌كانیش نیشانه‌ی بوونی كێشه‌ی داوە به بنكه‌كانی سه‌ر زەوی.
یه‌كێك له فڕۆكه‌كان له ناوچه‌ی تولا كه‌وتۆته خوارێ كه نزیكه‌ی 180 كم له باشوری مۆسكۆوە دوورە. دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه ڕادەگه‌یه‌نن كه‌وا پێش كه‌وتنه خوارەوەی فڕۆكه‌كه گوێیان له دەنگی ته‌قینه‌وە بووە. ئێستاكه ته‌رمی 43 كه‌سی سواربووی ناو ئه‌و فڕۆكه‌یان دۆزیوەته‌وە.
فڕۆكه‌كه‌ی تریشیان كه 46 سوار بوو كارمه‌ندێكی تێدا بووە له نزیك شاری رۆستۆڤۆن دۆن له باشوری ڕووسیا دۆزراوەته‌وە. ئێستاكه تۆماركه‌ری زانیاریه‌كانی هه‌ردوو فڕۆكه‌كه واته سندوقه ڕەشه‌كانیان دۆزراوەته‌وە.