نوسه‌ری ئه‌مه‌ریكی به ناوبانگ كتێبێكی نوێی به ناونیشانی The Power and The Story واتا دەسه‌ڵات و چیرۆك بڵاوكردۆته‌وە و تیایدا باس له‌و چیرۆكه تایبه‌تیانه دەكات كه ڕۆڵێكی به‌رچاویان له سه‌ڕكه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیدا هه‌یه.
هه‌ردوو به‌ربژاری هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا جۆرج بوش و جۆن كێری به‌ڕەو مانگه‌كانی كۆتایی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن دەڕۆن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌میشه مشتومڕی زۆر له‌سه‌ڕ كه‌سایه‌تی كاندیداته‌كان و چۆنێتی مامه‌ڵه كردنیان له‌گه‌ل كێشه‌كان و دید و بۆچوونیان بۆ داهاتووی ئه‌مه‌ریكا دەكرێت.
نوسه‌ڕ ئیڤان له‌م كتێبه‌دا باس له سه‌رۆك بوش دەكات و دەڵێت چیرۆكه‌كه‌ی ئه‌م له‌سه‌ڕ چۆنێتی گۆڕانی كه‌سایه‌تی بووەو به تایبه‌تی دوای ئه‌وەی چووە ته‌مه‌نی 40 ساڵیه‌وب و وازی له خواردنه‌وەی كهولیات هێناو باوەڕی ئاینی لا به‌هێزتر بوو. به‌ڵام له پاش هێرشه‌كانی 11 ی سه‌پته‌مبه‌ر زیاتر سه‌رگوزشته‌كانی نیشانیان دەدا كه‌وا چۆن دەتوانێت به‌سه‌ڕ ڕووداوە تراژیدییه‌كانی نیشتماندا سه‌ربكه‌وێت.
ڕەكه‌به‌رەكه‌ی سه‌ڕۆك بوش‌یش جۆن كێری باس له به‌شداربوونه‌كه‌ی له شه‌ڕی ڤێتنام دەكات و بۆته بابه‌تی سه‌رەكی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی.
ئه‌وەی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مساڵیشدا به‌دی بكرێت ئه‌وەی كه شه‌ڕی عێراق بۆته بابه‌تی سه‌رەكی ئه‌و چیرۆكانه‌ی هه‌ردوو لا دایدەڕێژن و ئه‌وەشی له دەنگدەرانه‌وە نزیكتر بێت ئه‌وا كاریگه‌یه‌كی سه‌رەكی و زیاتری له‌سه‌ر ئاكامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دەبێت.