خزم و كه‌سوكاری ئه‌و كاردارە لوبنانیه‌ی كه له مانگی پێشوودا له عێراق وەك بارمته دەستگیر كرابوو، ئازاد كرا.
ئه‌نتۆنی ئه‌نتۆن له 31 ی مانگی حه‌وتی ڕابووردوودا له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وە فڕێندرا له كاتێكدا كه به‌رەو ئۆفیسه‌كه‌ی له به‌غدا دەچوو.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه باوكی ئه‌و ووڵاتیه لوبنانیه له شاری ته‌رابلوس به په‌یامنێرانی گوتووە كه‌وا كوڕەكه‌ی له به‌غدای پایته‌خته‌وە په‌یوەندی پێوە كردووە و گوتویه‌تی ئازادە و له بارودۆخێكی ته‌ندروستی باشدایه.
له هه‌مان كاتدا، كاردارێكی ئوردونیش له ماڵه‌كه‌ی خۆی له به‌غدا فڕێنراوە. ئاژانسی هه‌واڵی پێتراش دەڵێت جه‌مال ئه‌لسه‌له‌یمه له ئێوارەی ڕۆژی دوو شه‌ممه‌دا فڕێنراوە و ئه‌و كه‌سانه‌ی بردوشیانه بۆ ئازادكردنی داوای 250 هه‌زار دۆلار دەكه‌ن.