له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، به‌ڕێز پاوەڵ له ماوەی كۆبوونهوەیهكیدا له‌گه‌ڵ وەزیری دەرەوەی بولگاریادا ئه‌م تێبینیانه‌ی دابوو، داواشی لێ‌كردن زۆر به خێرایی له دژی فڕێنه‌رانی دوو ووڵاتی بولگاری به بارمته گیراو خۆ ڕاگربن.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش ئه‌م هه‌نگاوەی فلپینی به باش دانهناو، ئه‌مه‌ش باش دەزانرێت. ووته‌كانی به‌ڕێز پاوەڵیش له ماوەی ئه‌و كۆبوونه‌وەیه‌دا له‌گه‌ڵ وەزیری دەرەوەی بولگاریا سۆلۆمۆن پاسی ڕاسته‌وخۆ ترین تێبینی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بووش بووە و له ووته‌كانیدا هیچ ئاماژەیهكی به‌وە نه‌دا كه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی فلپین كاریگه‌ری بۆ سه‌ر په‌یوەندی نێوان هه‌ردوو ووڵاتی ئه‌مریكا و فلپین نابێت.
به‌ڕێز پاوەڵ له درێژەی قسه‌كانیدا گوتی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی فلپین بۆ كشانه‌وەی 51 كارمه‌ندی ووڵاته‌كه‌ی له عێراق بووە هۆی ڕوودانی ئه‌و كاری فڕاندنانهی تر كه له دژی بیانیه‌كان ئه‌نجام دراون. هه‌روەها گوتیشی "ئه‌وان داخوازییه‌كانی فڕێنهرانیان جێبه‌جێ كردووە... كه دەستیشتكرد به جێبه‌جێ كردنی داخوازیه‌كانیان ئه‌وا به‌رەو ڕێگه‌یه‌كی زۆر خراپ دەڕۆیت كه ئه‌ویش زیاد بوونی كاری فڕاندنه."
له هه‌مان كاتدا، وەزیری دەرەوە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی به‌رامبه‌ر به ئازاد بوونی ئه‌و ووڵاتیه فلپینیه... له پاشدا گوتی گوتی حكومه‌تی مانێلا له ڕووی سیاسیه‌وە ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی زۆر كه‌وتووە له سه‌ریان، به‌ڵام ئه‌و ناكۆكیانه‌ش ووردە ووردە چارەسه‌ر دەكرێن.