له‌م ماوەیه‌ی دواییدا، توركیا گه‌لێك گۆڕانكاری دیاری به خۆیه‌وە بینیوە به تایبه‌تی له به‌رەوپێش بردنی ڕەوشی مافی مرۆڤ له ووڵاته‌كه‌دا.
بۆ یه‌كه‌م جارە له توركیادا ڕێگه به به‌كارهێنانی زمانی كوردی له بوارەكانی په‌روەردە و خوێندندا بدرێت. بۆ یه‌كه‌م جارە به‌رنامه‌ی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن به كوردی هه‌بێت. هه‌رچه‌ندێكیشه كوردەكان ئه‌م هه‌نگاوە به شتێكی زۆر مه‌زنی دانانێن. له هه‌موو گۆڕانكارییه‌كانی تر گرنگتر، ئازاد كردنی 4 ئه‌ندامی كوردی په‌رله‌مانی توركیا بوو.
باسكردن و لێكدانه‌وەی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی توركیا بابه‌تی سه‌رەكی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن بوو. میوانه‌كانی ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه، به‌ڕێزان مه‌سعود ته‌ك سكرتێری گشتی پارتی سۆشیالستی كوردستان و دكتۆر ناجی كوتله‌ی سیاسه‌تمه‌داری كورد و جێگری پێشووی سه‌رۆكی پارتی هادەپ.
میواندارانی ئه‌ڵقه‌ش، هه‌ردوو هاوكاران دەخیلی شه‌ممۆ و بروسك توغان بوون. بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌رەیه بكه.