فڕێنه‌ران له عێراقدا شۆفێرێكی فلیپینیان ئازاد كرد كه بۆ ماوەی زیاتر له دوو هه‌فته وەك بارمته دەستگیریان كردبوو. ئه‌م هه‌نگاوەی فڕێنهرانیش پاش جێبه‌جێكردنی داخوازیه‌كه‌یان بۆ كشانه‌وەی هێزەكانی فلیپینی له عێراق هات.
ئهنێلۆ دی لا كروز له به‌رەبه‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له‌به‌ردەم باڵێۆزخانه‌ی ئیماراتی عه‌رەبیدا له به‌غدا به‌جێهێڵرا بوو. له پاشدا، دیپلۆماته‌كان بواریان بۆ ڕێكخست تاوەكو بدرێتهوە دەست باڵێۆزخانه‌ی فلیپینی له به‌غدا و له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فلیپینی گلۆریا ئهرۆیۆ قسه‌ی كرد.
خانم ئهرۆیۆ گوتی به‌ڕێز دی لاكروز ڕەوشی ته‌ندروستی باشه و وورەی به‌رزە. كاربه‌دەستان دەڵێن له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا به‌ڕێز دی لاكروز به فڕۆكه بۆ ئیمارات دەنێرێك تاوەكو پێش گه‌ڕانه‌وەی بۆ ووڵات پزیشك بیبینێت.
له لایه‌كی تریشه‌وە، كۆمه‌ڵێك چه‌كدار كه په‌یوەندییان به ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوییه‌وە هه‌یه داخوازیان له ژاپۆن كردووە كه عێراق جێ بهێڵێت، ئه‌گینا دووچاری هێرش دەبێته‌وە.