Accessibility links

له ئه‌‌نجامی هێرشێكی خۆكوژی له به‌‌غدا به لایه‌‌نی كه‌‌مه‌‌وه نۆ كه‌‌س كوژران  - 2004-07-19


له ئه‌‌نجامی هێرشێكی خۆكوژی له ده‌‌ره‌‌وه‌‌ی بنگه‌‌یه‌‌كی پۆلیس له به‌‌غدا به لایه‌‌نی كه‌‌مه‌‌وه نۆ كه‌‌س كوژران و شه‌‌ست كه‌‌سی تریش بریندار بوون. ده‌‌سه‌‌لاتدارانی عیراقی ده‌‌لێن هێرشبه‌‌ره خۆكوژه‌‌كه ئه‌‌مرۆ له‌‌و كاته‌‌ی كه خه‌‌لك ده‌‌چونه سه‌‌ر كاریان ئۆتۆمبیله كه ی ته قانده وه. زۆرینه ی قوربانیه‌‌كان خه‌‌لكی سیڤیل بوون. ته‌‌قینه‌‌وه‌‌كه چالێكی گه‌‌وره‌‌ی دروستكرد و ئاگری به‌‌رادا ئۆتۆمبیله‌‌كانی ده‌‌وروبه‌‌ری. له لایه‌‌كی تره‌‌وه، ژماره‌‌یه‌‌ك چه كدار به چه‌‌كی ئارپیجی هێرشیان كرده سه‌‌ر بنگه‌‌یه‌‌كی ئاگركوژاندنه‌‌وه له به‌‌غدا و به‌‌لایه‌‌نی كه‌‌مه‌‌وه یه‌‌ك كه‌‌س بریندار بوو.

XS
SM
MD
LG