سه‌رۆك وه‌زیری فه‌له‌ستینی ئه‌حمه‌د قوره‌یع ئه‌مرۆ شه‌ممه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی راگه‌یاند به لام رێبه‌ری فه‌له‌ستینی یاسر عه‌ره‌فات ده‌ست له‌كاركێشانه‌كه‌ی قه‌بوول نه كرد. كانوندانه‌رانی فه‌له‌ستنی كه ئه‌مرۆ له رامه‌للا كۆبونه‌وه ده‌ڵێن به‌رێز قوره‌یع ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی راگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی به‌رێز عه‌ره‌فات ده‌ستنیشان كردنی دوو كاربه‌ده‌ستی بڵندی ئاسایشی نوێی راگه‌یاند. شایه‌نی باسه به‌رێز قوره‌یع له مانگی نۆوه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیر ده‌ستبه‌كاربووه، دوای ئه‌وه‌ی جێگای مه‌حمود عه‌باسی گرته‌وه، كه ته‌نیا بۆ ماوه‌ی چوار له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیری مایه‌وه.