دادگایه‌کی پێداچوونه‌وەی توركیا بڕیاریداوە به جارێكی تر دادگایی كردنه‌وەی ئه‌و چوار په‌رله‌مانتارە كوردەی كه له مانگی ڕابووردودا ئازاد كران. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وەی باس له ناڕەوایه‌تی دادگایی كردنه‌كه‌ی له‌یلا زانا و هاوڕێكانی كرابوو.
له مانگی ڕابوردوودا دگایه‌كی توركی فه‌رمانی ده‌ركرد هه‌ر چوار په‌رله‌مانتاره كورده‌كان ئازاد بكرێن. ئه‌مانه له ساڵی 1994 به 15 ساڵ زیندانی حوكم درابوون به تاوانی ئه‌وه‌ی كه خۆیان كردۆته به‌ره‌یه‌كی سیاسی بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان ی قه‌ده‌غه‌كراو. هه‌ر چوار په‌رله‌مانتاره‌كان نكۆڵیان له هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ك به‌و كۆمه‌ڵه‌وه كردووه كه ئێستاكه ناوی گۆڕاوه به كۆنگرەی گه‌ل.
له‌و تاوانانه‌ی كه خراونه‌ته پاڵیان ، پێشكه‌ش كردنی گوتار به زمانی كوردی له دانیشتنی په‌رله‌مان دا كه ئه‌وساكه جگه له زمانی توركی به هیچ زمانێكی تر قه‌دەغه بوو قسه‌بكرێت، هه‌روه‌ها دادگاكه هه‌ندێ به‌ڵگه‌شی خسته ڕوو كه بریتی بوو له چه‌ند كاسێتێكی تۆماركراوی په‌یوەندی ته‌له‌فۆنی له گه‌ڵ ئه‌ندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان دا.
به هه‌ر حاڵ هیچ كام له‌و په‌رله‌مانتارانه كاری توند و تیژییان ئه‌نجام نه‌داوه. حكومه‌ته‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپاش هه‌میشه ئه‌م خاڵه‌یان له‌سه‌ر توركیا خستۆته به‌ڕچاو و به پێشێل كردنی مافی مرۆڤیان له قه‌ڵه‌م داوە و كردوویانه به گرفتێكی گه‌وره له به‌ردەم قه‌بوڵكردنی توركیا له یه‌كێتی ئه‌ورپادا.
پارتی داد و په‌ره‌سه‌ندنی توركیا كه له مانگی 11ی ساڵی 2002 وه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته، هه‌میشه له هه‌وڵدایه بۆ گۆڕینی ڕوخساری توركیا به ڕێگای دانانی چه‌ند كانونێكی تازه بۆ ئه‌وه‌ی توركیا بگه‌یه‌نێته ئاستی ئه‌و دیموكراسیه‌ی ئه‌وروپا لێی داوا ده‌كات.
ئینجا به پێی ئه‌و گۆڕانكاریانه، دادگای پێداچونه‌وه‌ی توركیا بڕیاریدا چوار په‌رله‌مانتاره كورده‌كان سه‌ر له نوێ دادگایی بكرێنه‌وه . پارێزه‌رانی چوار كه‌سه‌كه ده‌ڵێن ئه‌مه ڕێگا خۆش ده‌كات كه هه‌ر چواریان ڕێزی خۆیان لێ بنرێته‌وه. یه‌كێك له‌و پارێزه‌رانه حه‌مید گه‌یلانی گوتی ئه‌مه ئه‌بێته قۆناغێكی زۆر باش بۆ توركیا.
بۆ گوێگرتن له درێژەی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی كه هێرۆ زەنگه‌نه ئامادەی كردووە كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌رەیه بكه.