كۆفی ئه‌نانی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان دیپلۆماتێكی پاكستانی وەك نوێنه‌ری تایبه‌تی ن. ی له عێراق دەست نیشانكردووە. باڵیۆز ئه‌شرەف جیهانگیری قازی ئێستاكه باڵیۆزی پاكستانه له واشنتۆن و بڕیارە له ئایندەیه‌كی دیارینه‌كراودا ئه‌و پۆسته‌ی ن. ی له به‌غدا وەردەگرێت.
به‌ڕێز قازی بۆ ماوەی دوو ساڵه كارەكانی پاكستان له واشنتۆن به‌ڕێوە دەبات. هه‌روەها پێشتریش پۆستی دیپلۆماتی له هندستان و سوریا و چین و رووسیا وەرگرتووە.
جێی باسه، به‌ڕێز قازی جێگه‌ی سێرجیۆ ڤیه‌را دی مێلۆ ی نوێنه‌ری تایبه‌تی ن. ی له عێراق دەگرێته‌وە كه له مانگی هه‌شتی ساڵی ڕابوردودا گیانی له دەستدا. ئهوەبو له ئه‌نجام هێرشێكدا بۆ سه‌ر بنكه‌ی ن. ی له به‌غدا به‌ڕیز دی مێلۆ خۆیی و 21 هاوڕێی تری گیانیان له دەستدا، دوا به دوای ئه‌وەش به دوو مانگ نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان له عێراق كشایه‌وە.