وەزیری دەرەوەی عێراق له‌گه‌ڵ وەزیرانی دەرەوەی ووڵاتانی سه‌ر به یه‌كێتی ئه‌وروپادا له بروكسڵ كۆبۆوە و له‌گه‌ڵ 25 ووڵاتانی سه‌ر به یه‌كێتی ئه‌وروپادا باسی له چۆنێتی یارمه‌تیدان له ئاوەدانكردنه‌وەی عێراقدا كرد.
به‌ڕێز هوشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ ڕادیۆی به‌ریتانی بێژا و گوتی عێراق داخوازی یارمه‌تی ئابوری دەكات كه به شێوەیه‌كی ڕاسته‌وخۆ بگه‌یه‌ندرێته گه‌لی عێراق و نه‌ك له ڕێگه‌ی لایه‌نی سێهه‌مه‌وە.
هه‌روەها پێشبینی دەكرێت، هه‌ر ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه به‌ڕێز زێباری له بنكه‌ی سه‌رەكی هێزی ناتۆ NATO له‌سه‌ر چۆنێتی یارمه‌تیدان له ڕاهێنانی هێزەكانی ئاسایشی عێراقیدا ووتوێژ بكات.
جێی باسه، سه‌ركردەكانی سه‌ر به ڕێكخراوی ناتۆ له مانگی ڕابووردوودا ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر چۆنێتی یارمه‌تیدانی هێزەكانی ئاسایشی عێراقی، به‌ڵام فه‌رەنسا و ئه‌ڵمانیا ڕەتی بوونی هێزێكی ڕەسمی ناتۆیان له‌ناو عێراقدا كردبوو.