دەسه‌لاتدارانی سعودی دەڵێن هێزەكانی ئاسایش له ماوەی پێكدادانێكدا له ریاز توانیویانه یه‌كێك له گومانلێكراوە تیرۆرسته‌كانی شانشینه‌كه‌یان بكوژن
وەزیری ناوخۆی سعودی دەڵێت ئه‌و پیاوە كوژراوە ناوی عه‌بدوڵڵا موحه‌ممه‌د رەشیدە و له‌سه‌ر لیستی ئه‌و 26 ئه‌ندامه داواكراوەیه كه باوەڕدەكرێت سه‌ر به گروپی تیرۆرستی ئه‌لقاعدە بن به شێوەیه‌كی ئاشكرا له لایه‌ن حكومه‌تی سعودیه‌وە ناویان بڵاوكراوەته‌وە.
هه‌روەها وەزیری ناوخۆ گوتویه‌تی پۆلیسێكی سعودیش له ئه‌نجام ئه‌و پێدادانه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا له گه‌ڕەكی ئه‌لقودس كوژراوە.