له‌شكری ئه‌مریكی له عێراق دەڵێت به هاو‌ەن هێرش كراوەته سه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزی ئه‌مریكی له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وەیی له به‌غدا و له ئه‌نجامدا یانزدە سه‌رباز بریندار بووە.
قسه‌كه‌رێكی له‌شكری گوتویه‌تی له‌و هێرشه‌دا كه له به‌رە به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا كراوەته سه‌ر بنكه‌یه‌کی لۆجستیكی بۆ نزیكه‌ی دە جار هاو‌ەن هه‌ڵدراوە و له ئه‌نجامدا ئاگرێك كه‌وتۆته‌وە كه بۆ ماوەی چوار سه‌عات به‌ردەوام بووە.
له شاری سه‌ماوە كه نزیكه‌ی 270 كم له باشوری به‌غداوە دوورە كه تیایدا سه‌ربازە ژاپۆنیه‌كانی تیادا بڵاوبۆته‌وە بۆمبێك ته‌قیوەته‌وە. كاربه‌دەستانی ناوخۆ گوتویانه ئه‌و ته‌قینه‌وەیه له نزیك بنكه ژاپۆنیه‌كانه‌وە ڕوویان نه‌داوە، به‌ڵام پۆلیسێكی عێراقی و سیڤیلێك به كه‌می بریندار بوون.
پێشتریش، له‌شكری ئه‌مریكی و كاربه‌دەستانی عێراقی هۆشداری ئه‌وەیان دابوو كه گواستنه‌وەی دەسه‌ڵات بۆ عێراقیه‌كان دەستبه‌جێ نابێته هۆی بنه‌بڕكردنی هێرشی یاخیبوان له ووڵاته‌كه‌دا.