حكومه‌تی كاتی عێراق به شێوەیه‌كی یاسایی سه‌دام حوسه‌ین و یانزدە كاربه‌دەستی باڵای ڕژێمی ڕووخاویان وەرگرتۆته‌وە.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، دەسه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكی ئه‌م كۆمه‌ڵه كه‌سه‌یان ته‌سلیمی حكومه‌تی كاتی عێراقی كردۆته‌وە، به‌ڵام هه‌ر له لایه‌ن له‌شكری ئه‌مریكیه‌وە پاسه‌وانی دەكرێن.
دانه‌وەی سه‌ركردەی عێراقی پێشوو و كاربه‌دەستانی تر مانای وایه چیتر به گیراوی شه‌ڕ نامێننه‌وە، به‌ڵكو به پێی یاسای عیراقی هه‌روەك تاوانبارێك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا دەكرێت.
بڕیارە له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، ئه‌م تاوانبارانه ئامادەی دادگا دەبن و به شێوەیه‌كی رەسمی ئه‌و تاوانانه دەخوێنرێته‌وە كه جێبه‌جێیان كردووە له‌وانه تاوانه‌كانی جینۆساید و ئه‌و تاوانانه‌ی كه دەرهه‌ق به مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامیان داوە.
له هه‌مان كاتدا، سه‌رۆكی عێراقی غازی ئه‌لیاوەر له ماوەی چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتویه‌تی حكومه‌ت بڕیاری داوە له‌سه‌رئه‌وەی بۆ چ تاوانێك سزای مردن به‌سه‌ر تاوانباران دا به‌كار بهێنرێت . به‌ڕێز ئه‌لیاوەر گوتویه‌تی به نیازن له ئایندەیه‌كی نزیك دا به شێوەیه‌كی ڕەسمی ئه‌و بڕیارە بڵاو بكه‌نه‌وە.