هێزی هاوپه‌یمانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له عێراق به رەسمی دەسه‌ڵاتی بۆ حكومه‌تی كاتی عێراقی گواسته‌وە و به شێوەیه‌كی رەسمی كۆتایی به دەسه‌ڵاتی 14 مانگی داگیركردن هێنرا كه له پاش رووخاندنی ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ینه‌وە دەستی پێكرد.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه پێش دوو ڕۆژ له كاتی دیاریكراو بۆ گواستنه‌وەی سه‌روەری بۆ گه‌لی عێراق، حكومه‌تی كاتی عێراقی به رەسمی سوێندی خوارد بۆ دەستپێكردنی كارەكانیان. ئه‌مه‌ش به‌و هیوایه‌ی كه هێرشه‌كانی یاخیبوان بۆ به‌رگریكردن له گواستنه‌وەی دەسه‌ڵات بێ ئاكام بكه‌نه‌وە.
له زوویه‌كی ئه‌مڕۆشدا به‌ڕێوبه‌ری ئه‌مریكی پۆڵ برێمه‌ر كه به‌رپرسایه‌تی له عێراقدا ته‌واو بوو، له ڕێوڕەسمێكی رەسمی چاوەڕوان نه‌كراودا له به‌غدا هه‌موو به‌ڵگه‌نامه رەسمیه‌كانی گواستنه‌وەی سه‌روەری دایه دەست حكومه‌تی كاتی عێراق.
ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆك وەزیری عێراقیش گووتی ئه‌مه ڕۆژێكی مێژوویی له عێراقدا و گواستنه‌وەی دەسه‌ڵاتیش له پێش كاتی دیاریكراوی خۆیدا پێشتر داوای بۆ كرابوو چونکه پێویسته عێراقیه‌كان به زووترین كات كۆنترۆلی چارەنووسی خۆیان بكه‌ن.
جێی باسه، له پاش چه‌ند سه‌عاتێك له ڕێورەسمی گواستنه‌وەی دەسه‌ڵات پۆڵ برێمه‌ر عێراقی به‌جێ هێشت.