ئێران ڕایگه‌یاند كه هه‌شت له ئه‌ندامانی تاقمه‌كه‌ی 3 كه‌شتی دەریایی به‌ریتانیا ئازاد دەكات كه ڕۆژی دوو شه‌ممه و له ئاوەكانی نێوان عێراق و ئێران‌دا دەستگیركران.
كاربه‌دەستێكی وەزارەتی دەرەوەی ئێران به ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی Associated Press ڕایگه‌یاند كه ئه‌ندامه‌كانی تاقمه‌كه ئازادكراون، به‌ڵام به‌ریتانیا دەڵێت كه ئا ئێستا بۆی ئاشكرا نه‌بووە.
جێی باسه، سه‌رەتای ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه عه‌لی رەزا ئه‌فشه‌ر ی دەمڕاستی له‌شكری ئێران گوتی بڕیاری ئازادكردنیان دراوە پاش ئه‌وەی كه‌شتیوانه‌كان ڕایانگه‌یاند كه به‌هه‌ڵه چوونه‌ته ناو ئاوەكانی ئێرانه‌وە.
دوێنێ سێ شه‌ممه ته‌له‌فزیۆنی ئێرانی كه‌شتیوانه‌كانی نیشاندا كه داوای لێبوردوونیان دەكرد له‌وەی به هه‌ڵه چوونه‌ته ناوچه ئاوەكانی ئێرانه‌وە.