به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بیست عیراقی له فه‌للوجه‌ی رۆژئاوای به‌غدا كوژران له هێرشێكدا كه دانیشتوان ده‌لێن له‌لایه‌ن فرۆكه‌ی ئه‌مریكی كراوه. ئاماده‌بوان له شوێنی رووداوه‌كه ده‌ڵێن فرۆكه‌یه‌كی له‌شكری ئه‌مریكی چه‌ند موشه‌كێكی هاویشتۆته گه‌ره‌كێكی شاره‌كه و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو مال به به‌ر هێرشه‌كه كه‌وتون. شایه‌نی باسه شاری فه للوجه كه زۆرینه‌ی دانیشتوانی سونینه له مانگی چوار بوو به گۆره‌پانی روودانی شه‌ڕی توند له نێوان مارینزهكانی ئه‌مریكی و خراپكارانی عیراقی. هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی ده‌ڵێن تیرۆرستی خوازراو ئه‌بو موسعب ئه‌لزه‌رقاوی له‌وانه‌یه شاری فه للوجه وه‌كو بنكه‌یه‌ك بۆ چالاكیه‌كانی به‌كاربێنێت. له‌لایه‌كی تره‌وه له‌شكری ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه‌وا سه‌ربازێكی ئه‌مریكی له باكووری به‌غدا كوژراوه.