ڕووسیا دەڵێت: به‌ردەوام دەبێت له پشتیوان كردنی به‌رنامه ناوەكیه‌كه‌ی ئێران به‌ڵام دەبێت تاران ئه‌و داوا نێونه‌ته‌وەییانه جێبه‌جێ بكات كه سه‌بارەته به ئاشكراكردنی ته‌واوی چالاكیه ناوەكیه‌كان.
یاریدەدەرێكی ڤلادیمێر پوتن ی سه‌رۆكی ڕووسیا دوێنێ سێ شه‌ممه به په‌یامنێرانی گوتووە كه هاوكاریه‌كانی مۆسكۆ بۆ ئێران به‌ردەوام دەبێت هه‌تاوەكو تاران ته‌واوی مه‌رجه‌كانی دەزگای نێونه‌ته‌وەیی ووزەی ئه‌تۆمی جێبه‌جێ دەكات.
له ڤیه‌ننا، به‌ریتانیا و فه‌رەنسا و ئه‌ڵمانیا به‌رنووسی بڕیارێكیان خستۆته به‌ردەم دەزگای نێونه‌ته‌وەیی ووزەی ئه‌تۆمی و تیایدا ڕەخنه له ئێران دەگرن له‌سه‌ر ئه‌وەی ڕاپۆرتی ته‌واوی له‌سه چالاكیه ناوەكیه‌كانی نه‌داوە و تیایدا داواش له تاران كراوە هاوكاری بكات و هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی له بن به‌ستدان چارەسه‌ر بكات.
له هه‌فته‌ی ئایندەدا، وا بڕیارە دەسته‌ی كارگێڕی دەزگای ناوبراو كۆبوونه‌وەیه‌ك سه‌بارەت به ئێران ئه‌نجام بدات.
شایه‌نی باسه، تاران سوورە له‌سه‌ر ئه‌وەی به‌رنامه ناوەكیه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه و نكۆڵیش له‌و گوناهبار كردنانه‌ی ئه‌مریكا دەكات كه ئێران هه‌وڵ بۆ دروست كردنی چه‌كی ناوەكی دەدات.