پاپا ژۆن پۆڵ داوای له سه‌رۆك بوش كردووە كه متمانه‌ی خێرایی گه‌ڕانه‌وەی سه‌روەری بۆ عێڕاق بدات، ئه‌مه‌ش له ڕیی هاوكاریكردنی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وەیی و نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكانه‌وە.
پاپا داوایشی له سه‌رۆك بوش كردووە كه گه‌رەنتی دابین كردنی ئاسایش بۆ هه‌ر هه‌موو ووڵاتیانی عێراق بكات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ر دوو ڕێبه‌ر له ڤاتیكان كۆبوونه‌وە له دەمێكدا كه خۆپیشاندەران له ڕۆما خۆپیشاندانی دژی ئه‌مریكایان دەكرد.
جێی باسه، له پایته‌ختی ئیتالیا دە هه‌زار پۆلیس خراونههته كار بۆ چاودێری كردنی هه‌ر كارێكی ئاژاوەیی له لایه‌ن خۆپیشاندەرانی دژە شه‌ڕ.
بۆ زانیاری زیاتر له‌م بارەیه‌وە، تكایه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.