سه‌رۆك وەزیرانی نوێی حكومه‌تی قۆناغی گواستنه‌وەی عێراق بانگه‌شه‌ی عێراقیه‌كانی كردووە كه له دژی تیرۆرزمان یه‌كبگرن و گوتویه‌تی: مانه‌وەی سه‌ربازە بیانیه‌كان له عێراقدا بۆ پاراستنی ئاسایشی ووڵاته‌كه گرنگه، به تایبه‌تی پاش گه‌ڕانه‌وبی سه‌روەری له 30 مانگی شه‌ش‌دا.
به‌ڕێز عه‌یاد عه‌للاوی له یه‌كه‌م ووتاری ته‌له‌فزیۆنیدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی كه ئاڕاسته‌ی گه‌لی عێراقی كرد بوو بانگه‌شه‌ی كۆتایی هێنان به هێرشه‌كانی یاخیبوان بۆ سه‌ر هێزەكانی هاوپه‌یمانانی كرد.
هه‌روەها به‌ڕێز عه‌للاوی ئاماژەشی به‌وە كرد كه به‌ڕێز غازی ئه‌لیاوەری سه‌رۆكی ئێستای عێراق ئامادەی لوتكه‌ی گروپی هه‌شت ووڵاتان له ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا دەبێت تاوەكو به‌شداری ووتوێژەكانی تایبه‌ت به به‌زاندنی تیرۆرزمی ئابووری دەكه‌ن.