ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕەوایه‌تی كردنی عێراق كه له لایه‌ن ووڵاته یه‌کگرتووەكانی ئه‌مریكاوە دانراون، له‌گه‌ڵ كاربه‌دەستانی ئه‌مریكی و نه‌ته‌وەیه‌كگرتووەكان ناكۆك بوون سه‌بارەت به‌وەی كه كێ ببێته سه‌رۆكی عێراق.
د. مه‌حمود عوسمان كه ئه‌ندامێكی كوردە له ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕەوایه‌تی كردنی عێراقدا، ناكۆكی خۆی دەربڕیوەو دەڵێت: " هیچ كه‌سێك مافی ئه‌وەی نیه كه حكومه‌تی عێراق دروست بكات...نه ئه‌مریكا و نه براهیمی. ئێمه خۆمان دەزانین چۆن حكومه‌تی خۆمان دروست دەكه‌ین."
له‌م بارەیه‌وە، به‌ڵێن ساڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ د. مه‌حمود عسمان سازداوە. بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ئه‌و گفتوگۆیه...تكایه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.