دادگایه‌كی ئێرانی جارێكی تر حوكمی مردنی له‌سه‌ر پرۆفیسۆرێكی زانكۆ هاشم ئاغاجاری دانا كه ڕۆڵی مه‌لای ئیسلامی له ئێران كردبووه به‌ر باسان . له ساڵی ڕابردوو دادگای بڵندی ئێران قایل نه‌بوو پێدا چونه‌وه له‌سه‌ر حوكمی ئه‌ودا بكات.
پارێزه‌رێكی ئه‌و به ناوی ساڵح نیگبهخت رۆژی سێ شه‌ممه له دادگا ئاماده بوو و كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رێخست. هاوكارمان موعته‌به‌ر شێروانی له سه‌ر ئه‌و باسه گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نیگبهخت دروست كردووه.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م گفتوگۆیه، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.