سه‌رۆك بوش ڕادەگه‌یه‌نێت كه وەڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ی داوەته‌وە كه ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه كۆمسیۆنی لێكۆڵینه‌وەی هێرشه تیرۆرستیه‌كانی یانزدەی ئه‌یلول ئاڕاسته‌یان كردبوو.
سه‌رۆك بوش له ماوەی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا پاش كۆبونه‌وەكه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمسیۆنه‌دا ڕازی نه‌بوو به ئاشكراكردنی ووردەكاریه‌كانی ئه‌و كۆبونه‌وەیه و به لێكۆڵینه‌وەیه‌كی به‌رفراوانی وەسف كردبوو.
به‌ڵام سه‌رۆك گوتی: ئه‌و یارمه‌تی كۆمسیۆنه‌كه‌ی داوە له چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وەی مه‌ترسیه تیرۆرستیه‌كان و چۆنێتی كاركردنی له كۆشكی سپی تێبگه‌ن.
جێی باسه، ماوەی ئه‌و لێكۆڵینه‌وە تایبه‌ته‌ی سه‌رۆك بوش و جێگری سه‌رۆك دیك چینی كه‌مێك زیاتر له سێ كاتژمێری خایاند.
به پێی ڕێكه‌وتنێكی به‌ر له دەستپێكردنی لێكۆڵینه‌وەكه، ئه‌و لێكۆڵینه‌وەیه‌شێوەی تۆمار نه‌كراوە و ته‌نها ڕێگه به ئه‌ندامانی لێكۆڵینه‌وەكه دراوە تێبینی خۆیان بنوسن.