كاربه‌ده‌ستانی ئه‌ندۆنسیا ده‌ڵێن ژماره‌ی كوژراوه‌كان زیادی كردوه بۆ 24 كه‌س له دورگه‌ی مالاكو كه له‌وێ مه‌سیحیه‌كان و موسوڵمانه‌كان بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژی ڕابردو شه‌ڕیانه. شایه‌ته‌كان ده‌ڵێن نوێترین قوربانی پولیسێكی نێمچه‌سه‌ربازی بووه كه له‌لایه‌ن سیره‌گرێكه‌وه له‌شاری ئامبۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ندۆنسیا. له ئه‌نجامی تۆندو تیژی زیاتر له 100 كه‌س بریندار بونه كه ئه‌ویش ڕۆژی یه‌ك‌شه‌ممه ده‌ستی پێ كرد له‌كاتێكدا كه ئه‌ندامانی گروپێكی بچوكی جوڵانه‌وه‌ی جوداخوازی مه‌سیحی ویستیان خۆپیشاندان له سه‌رانسه‌ری شاری ئامبۆن ئه‌نجام بده‌ن بۆ یادكردنه‌وه‌ی هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆییان كه 54 ساڵ له‌مه‌و به‌ر دابوییان و سه‌رنه‌كه‌وتبوون.