گروپێكی عێراقی كه ناوی خۆیان به به‌تالیۆنی سه‌وز ده‌به‌ن هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی ئه‌و سێ ئیتالیه‌یان داوه كه به بارمته گیراون.
وه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر هاتو خه‌ڵكی ئیتالیا داوا نه‌كه‌ن هێزه‌كانیان له عێراق بكشێننه‌وه ئه‌وا بارمته‌كان ده‌كوژن.
ئه‌و داخوازیه‌ش به‌كاسێتێكی ڤیدیۆ له ڕۆژی دووشه‌ممه له كه‌ناڵی ئاسمانی ئه‌ل عه‌ره‌بیه بڵاوكرایه‌وه.
له‌و كاسێته‌دا ڕفێنه‌ره‌كان ده‌ڵێن خه‌ڵكی ئیتالیا 5 ڕۆژیان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه داخوازێكه‌یان جێبه‌جێ به‌كه‌ن ئه‌گینا ئه‌و گیراوانه ده‌كوژن.
ئه‌و 3 كه‌سه‌ی كه به بارمته گیراون پیشان دران كه به‌ڕیش بوون و نانیان ده‌خوارد به‌ڵام ڕوون نه‌بوو كه ئایه ئه‌و كاسێته كه‌ی گیراوه.