مارینزه‌كان ته‌قه‌یان كردووه له سه‌رهه‌ڵداوان له فه‌لوجه و به‌لایه‌نی كه‌م یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مریكی و 8 شه‌ركه‌ری عێراقی كوژراون له ئه‌نجامی شه‌ڕێكی چه‌ند كاتژمێر خایه‌ندا به پاڵپشتی هێرشی ئاسمانی به هه‌لیكۆپته‌ر بۆ سه‌ر ئامانجی سه‌رهه‌ڵداوه سونیه‌كان.
په‌یامنێر كارڵ پینهۆڵ كه له‌گه‌ڵ مه‌رینزه ئه‌مریكیه‌كانه ده‌ڵێت: " دوو تانكی له‌شكری ئه‌مریكی و هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی كۆبرای هێرشكه‌ر هاتن و فه‌رمانداری له‌شكری فه‌رمانی دابه سه‌ربازه‌كان هێرشێك بكه‌ن وه ئه‌وانیش به‌قسه‌یان كرد و هێرشه‌كه‌یان كرد. به‌ڵام له كاتی شه‌ڕه‌كه‌دا چوار ما‌رینزی ئه‌مریكی به‌خه‌ستی بریندار بوون و شه‌شی تریش به‌سوكی بریندار بوون."
له به‌غدا ژه‌نڕاڵی له‌شكری ئه‌مریكی مارك كێمێت ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه ڕووی داوه ناوی برد به ' شكاندنی ڕێكه‌وتنی شه‌ڕ ڕاگرتن' كه پێشتر مۆر كرابوو وه هۆشیاری ده‌دات كه هێزی مارینز خۆیان ئاماده كه‌ن بۆ په‌لاماردانی شاره‌كه.