كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ماوه‌ی ئاگربه‌ستیان زیاد كرد له شاری فه‌لوجه، كه له‌وێ ده‌ڵێن پۆلیسی عێراقی و مه‌رینزه ئه‌مریكیه‌كان له ڕۆژی سێ شه‌ممه‌وه ده‌ست به نۆبه‌داریه‌كی هاوبه‌ش ده‌كه‌ه‌ن. ئه‌و ماوه درێژكردنه‌ش ڕۆژێك پاش ئه‌وه هات كه سه‌رۆك بوش قسه‌ی كرد له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارانی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و له‌شكری سه‌باره‌ت به پێكدادانی سێ هه‌فته‌یی له نێوان هێزی مه‌رینزی ئه‌مریكی و یاخیبووان له شاری فه‌لوجه. ژه‌نڕاڵ مارك كێمێت ئه‌مڕۆ له به‌غدا وتی ناوبژیكران ڕازین به‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ك دانانی درێژ كه‌نه‌وه تا ڕۆژی سێ شه‌ممه. وه هه‌روه‌ها هۆشداری دا كه هێزه‌كانی ئه‌مریكی بژاری تریان ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاتو یاخیبووان به‌دوا پێشنیاریان قایل نه‌بن. و له‌لایه‌كی تره‌وه به هۆی دوو هێرشی موشه‌كی له شاری موسڵ چوار عێراقی كوژران و 10 بریندار بوون.