كاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵێن به هۆی هێرشی سه‌ر له‌به‌یانی له شاری موسڵ چوار كه‌س له خه‌ڵك كوژران و لانی كه‌م 10 كه‌سی تریش بریندار بوون. موشه‌كێك به نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كه‌وت و دوو كه‌س له كارمه‌ندانی ده‌رمانی كوشت. دواتر له هێرشێكی جیا له موسڵ دا موشه‌كێك وه هوتێل كه‌وت و دووكه‌س له كارمه‌نده‌كانی كوشت. هێرشه‌كان ڕۆژێك دوای ئه‌وه دێی كه خۆكوژه‌كان له سه‌ر پاپۆڕ هێرشیان به دژی دامه‌زراوه‌نه‌وتییه‌كانی عێراق برد، به‌ڵام دامه‌رزاوه نه‌ته‌وه‌یه‌كان خه‌سارییان پێ نه‌گه‌یشت. لانی كه‌م 33 عێراقی و حه‌وت سه‌ربازی ئه‌مریكی له وه‌تا ڕۆژی شه‌ممه‌وه كوژراون.