سه‌رۆك وه‌زیرانی تایله‌ند Thaksin Shinawatra ده‌ڵێ بانكۆك كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق له‌به‌ر چاوگرتووه ئه‌گه‌ر بێت‌و هێرشیان بكرێته سه‌ر. به‌ڕێز تاكسین، له ڕۆژی سێ شه‌ممه به په‌یامنێرانی ووتوه تایله‌ند به‌په‌له نییه بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی، به‌ڵام هوشیاری داوه له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی تایلاند ئه‌گه‌ر بێت‌و باری ئاسایش له‌وێدا به‌دتر ببێته‌وه. دوو سه‌ربازی تایله‌ندی له هێرشێكدا به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبكراودا له مانگی 12 ی ساڵی ڕابردوو له باشووری عێراقدا كوژرابوون. سیناتی تایله‌ند له مشتومڕان سه‌باره‌ت به بڕیارێكی له داخوازی هێنانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان بۆ ووڵات. تایله‌ند ئێستاكه به‌لای كه‌م 443 هێزی نه‌شه‌ڕكه‌ری له عێراقدا هه‌یه.