بۆ ساڵی 2004 پارێزه‌ری مافی ژنان له شاری دیاربه‌كر، نه‌باهه‌ت ئاككۆچ، خه‌ڵاتی Ginetta Sagan وه‌رگرت كه خه‌ڵاتێكی Amnesty International-USA كه به ناو‌و ده‌نگه بۆ ڕێزگرتن له‌و ژن یان ژنانه‌ی كه خه‌باتیان كردووه بۆ پاراستنی كه‌رامه‌ت، ئازادی، و ژیانی ژنان و منداڵان له هه‌رێمه‌كانی به قه‌یران كه پێشێلكاری مافه مرۆڤییه‌كانیان تێدا ده‌كرێن.
له ووت‌وێژی تایبه‌تی ده‌گه‌ڵ بروسك تۆغان ئاككۆچ باسی رێكخراوه‌كه‌ی ده‌كات كه ساڵی پار هه‌ڵمه‌تی له دژی كوشتنی ژنان به بیانوی شه‌ره‌ف ده‌ست پێكرد و گیانی 21 ژنی ڕزگار كرد.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م گفتوگۆیه، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.