زۆر به سه‌ر سورمانده‌نه‌وه ده‌نگده‌رانی سلۆڤاكیا ده‌مڕاستی پێشووی په‌رله‌مانی ئه‌و ووڵاته Ivan Gasparovic یان به سه‌رۆكی خۆیان هه‌ڵبژارد. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سلۆڤاكیا ڕایگه‌یاند یاریده‌ری Vladimir Meciar سه‌ره‌ك وه‌زیری پێشوو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه‌دا سه‌ركه‌تنی به‌سه‌ر ڕكه‌به‌ره‌كه‌یدا به ده‌ست هێناوه. كۆمیسیۆنی شاری براتیسڵاڤا ڕایگه‌یاند كه به‌ڕێز Gasparovic نزیكه‌ی له‌سه‌دا 60 ده‌نگه‌كانی ده‌ست هێناوه. واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌ڕێز گاسپارۆڤیچ له مه‌راسیمێكی گه‌وره‌دا پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌ربگرێت ته‌نها چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پاش ئه‌وه‌ی سلۆڤاكیا ده‌چێته پال یه‌كێتی ئه‌وروپیه‌وه. ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه دۆڕانی ناودار به‌ڕێز Meciar ی لێكه‌وته‌وه كه ته‌نها له سه‌دا 40 ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا هه‌رچه‌ندێكه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی به‌ده‌ست بهێنێت.