ئه‌مڕۆ ده‌یان هه‌زار كه‌س له فه‌له‌ستینیه‌كانی توڕه له شه‌قامه‌كانی شاری غه‌ززه خۆپیشاندانیان سازدا له كاتێك دا ته‌ڕمی ڕێبه‌ری حه‌ماس عه‌بدولعه‌زیز ڕه‌نتیسییان به خاك ئه‌سپارد. خۆپیشانده‌ره‌كان داوای تۆڵه‌ی ڕێبه‌ری گروپی میلیشیای حه‌ماسیان كرد كه ڕۆژی شه‌ممه به‌هۆی هێرشی موشه‌كێكی ئیسرائیلی كوژرا.
پێشتر ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئاریێل شارۆن گوتی، هیچ ئاڵوگۆڕێك سه‌باره‌ت به سه‌ركوتكردنی ڕێبه‌رانی رێكخراوی تیرۆریستی حه‌ماس له گۆڕێ‌دا نابێ. لێدوانه‌كانی ناوبراو به دوای ڕاگه‌یاندنێكی حه‌ماس دا هات كه ڕێبه‌رێكی نوێی حه‌ماس به جێگای ڕه‌نتیسی دیاری كرد به‌ڵام ناوی ڕێبه‌ره‌كه‌ی به نه‌هێنی ڕاگیرا.