كاربه‌دەستانی له‌شكری شان به شانی شاندەیه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕەوایی عێراقی له فه‌لوجه به مه‌به‌ستی ووتوێژكردن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا تاوەكو كۆتایی به‌و توند وتیژیانه بهێنن كه بریتی بوون له شه‌ڕی ماڵ به ماڵ و هه‌ر له پاش كۆتایی هێنان به شه‌ڕی عێراق له سیانزدە مانگ له‌مه‌وبه‌ر دەستی پێكردووە.
له به‌غدا، ژەنه‌ڕاڵی له‌شكری ئه‌مریكی مارك كمت له‌بارەی ئه‌و ووتوێژانه‌وە هۆشداری داوە و گوتویه‌تی: ته‌نها بۆ ماوەیه‌كی دیاریكراو ڕێگه دەدرێت ئه‌و ووتوێژانه به‌ردەوام بن و پێش ئه‌وبی هه‌ڵمه‌ت توندەكان دەست پێبكرێته‌وە.
له هه‌مانكاتدا، نزیكه‌ێ 2500 سه‌ربازی ئه‌مریكی به‌ردەوامن له گه‌مارۆدانی شاری نه‌جه‌ف ی پیرۆزی شیعه ئاینزاكان له باشوری عێراق كه له‌وێ دانوساندن بۆ كۆتایی هێنان به‌و راپه‌رینه‌ی ئه‌وێ له‌گه‌ڵ چه‌كداراندا دەكرێت و نیشانه‌كانی به‌رەوپێشچوونی ووتوێژەكان به‌دیدەكرێت.
له‌م بارەی‌وە په‌یامنێری دەنگی ئه‌مریكا نك سایمۆن ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.