كاربه‌ده‌ستانی ڕووسیا ده‌ڵێن ئه‌و 8 كارمه‌نده‌ی كۆمپانیایه‌كه‌ی ووزه‌ی ڕووسیا له عێراق كاریان ده‌كرد ئازاد كراون یه‌ك ڕۆژ پاش ئه‌وه‌ی كه له به‌غدا ڕه‌فێنرابوون. كاربه‌ده‌ستان له مۆسكۆ ده‌ڵێن ئه‌و 8 كارمه‌نده كه پێنجیان ئۆكرانیه و سێیان ڕووسیه ئازاد كراون و له بارودۆخێكی باش دان. ئه‌م ده‌ستگیركراوانه له نێو ئه‌و ژماره بیانیانه دابوون كه ووڵاتی ده‌یان ووڵاتن وه له‌لایه‌ن یاخی بووه عێراقیه‌كانه‌وه له‌م ڕۆژانه‌ی دوایه‌دا ڕه‌فێنراون. به‌ڵام شوێن و جێگه و بارودۆخی ئه‌و سێ ووڵاتیه ژاپۆنیه‌ی كه هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕفێنراون و ئه‌و مه‌ده‌نیه ئه‌مریكیه كه له ڕووداوێكی تردا گیراوه هێشتا نه‌زانراوه. شاینی باسه 9 ئه‌مریكیتر و 3 چیكیش بێ سه‌رو شوێنن.