Dick Cheney جێگری سه‌رۆكی ووڵاته یه‌كگرتۆكانی ئه‌مریكا په‌یمانی داوه ووڵاته‌كه‌ی چیی له توانای دابێت ده‌یكات بۆ ئازاد كردنی ئه‌و سێ هاووڵاتیه‌ی ژاپۆن كه له عێراق به بارمته گیراون. به‌ڕێز چێنی له تۆكیۆ به په‌یامنێرانی گوتووه ئه‌مریكا له قوڵایی دڵه‌وه پشتیوانی له بڕیاره‌كه‌ی ژاپۆن ده‌كات بۆ به‌رده‌وام بوونی هه‌بوونی هێزه‌كانی له عێراق سه‌رباری ئه‌وه‌ی خه‌ڵكیان به بارمته لێگیراوه و هه‌روه‌هاش له ناو ژاپۆن خۆیدا فشاری سیاسیش له سه‌ر حكومه‌تی ووڵاته‌كه هه‌یه. به‌ڕێز چه‌ینی ده‌ستی كردووه به گه‌شتێك بۆ سێ ووڵاتی ئاسیا كه له میانه‌ی ئه‌م گه‌شته‌یدا ده‌شچێته چین و كۆریای باشوریش. به گشتی وا بڕیار بوو سه‌نگی ووتوێژه‌كان له میانه‌ی ئه‌م گه‌شته‌دا باس‌و خواسی كۆریای باكور و مه‌سه‌له‌ی ئابۆریه‌كان بێت به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی گرتنی بارمته‌كان باڵی كێشاوه به‌سه‌ر گفت‌و گۆكاندا.