ئه‌یاد عه‌لاوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕەوایی و به‌رپرسی مه‌له‌فی ئاسایش له ئه‌نجومه‌ن، ئه‌ندامێتی خۆی له ئه‌نجومه‌ن ڕاگرتووە وەك ناڕەزیی دەربڕینێك به‌رامبه‌ر به بارودۆخی ئاسایشی ئێستای عێراق.
ئه‌ندامێكی تری ئه‌نجومه‌ن عه‌بدولكه‌ریم موحه‌ممه‌د ئه‌لموحه‌ممه‌داوی له ڕۆژی سێ شه‌ممه‌دا ئه‌ندامێتی خۆی له ئه‌نجومه‌ن ڕاگرت و ئه‌مڕۆ هه‌ینی دەستی له‌كار كشانه‌وە.
د. عه‌بدولباست ئه‌لتركی وەزیری مافی مرۆڤی عێراقیش له ڕۆژی پێنج شه‌ممه وازی له كار هێنا.
له هه‌مان كاتدا دەسه‌ڵاتی هێزی هاوپه‌یمانان و ئه‌مریكا له عێراقدا كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیان له‌م بارەیه و له بارەی بارودۆخی ئاسایشی عێراق به‌ستووە.
بۆ زانیاری زیاتر كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه كه ڕاپۆرتێكه په‌یامنێرمان سروە عه‌بدولواحد له به‌غداوە بۆی ناردووین.